بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، محەمەد شەبەکی لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلمەعلوومە وتی: بیرە نەوتییەکانی نەینەوا رۆژانە 450 بەرمیل نەوت بەرهەم دێنن و لە ئێستا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵیان کردووە.
وتیشی: ئەم بیرە نەوتیانە لە دەرەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانن و لەم ساڵانەی رابردوودا بەرپرسانی هەرێم داگیریان کردوون و لە کۆنترۆڵی ئەواندایە.