میدیاکانی دەوڵەتی تورکیا بە گێرانەوە لە سەرچاوە ئەمنییەکان پاگەندەی ئەوەیان کرد کە ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە شنگاڵ کوژراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاناتۆلی و تەرەتە بە گێرانەوە لە رێکخراوەی هەواڵگ ی تورکیا نووسبان، بەدیرخان ئابی، بە نازناوی دارا گۆدا کادیری باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئۆپراسیۆنی میت لە شنگال کوژراوە.

لەو راپۆرتەدا هاتووە: بەدیرخان ئابی لە ساڵی 2011 تەڤلی پەکەکە بووە و لە شرناخ یوکسک ئۆور و باکووری عێراق چالاکی بووە.

بەدیرخان فەرماندەی کەتیبەی شنگال بووە لە بەرەی یەکینەکانی پاراستنی شنگال.