پارێزگاری هەڵەبجە وتی: دوابەدوای مەرزی سازان كە سوپاس بۆ خوا كەوتووەتە بواری ئەوەی كە جێبەجێ بكرێت و كاری تێدا بكرێت لە هەوڵداین بۆ مەرزی ملەخورد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند؛ شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجەیان كرد و گفتوگۆیان لەبارەی دەروازەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوولا كرد.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، لە پرێس كۆنفڕانسێكدا، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: پێشوازیمان كرد لە وەفدێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كە پێك هاتبوون لە پارێزگاری سنە و وەفدی یاوەریان، پێیان خۆش بوو سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكەن و لە نزیكەوە هەماهەنگ بن لەگەڵماندا بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان پارێزگای سنە و پارێزگای هەڵەبجەدا.

گوتیشی: ”ئەمڕۆ قسە و باسەكانمان دوابەدوای مەرزی سازان كە سوپاس بۆ خوا كەوتووەتە بواری ئەوەی كە جێبەجێ بكرێت و كاری تێدا بكرێت، هاتە سەر مەرزی (مڵەخورد) كە بتوانین ئەو مەرزەش شانبەشانی مەرزی سازان لە نزیكترین كاتدا بە سەردانێكی مەیدانی و هونەری لە هەردوولا وەكوو بازاڕچەیەك بكرێتەوە.