پارێزگاری کوردستان لە سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان و دیدار لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، لەسەر ئامادەیی بۆ گەشەی پێوەندی فەرهەنگی و ئابووری لەگەڵ لایەنی هەرێم، جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا کە بە مەبەستی لێکدانەوەی ژێرخانەکان و ئەنجامی هاوئاهەنگی بۆ هاتوچۆی زیارەیکارانی ئەربەعین لە سنووری باشماخەوە، چووەتە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە گەییشتە هەڵەبجە و لەگەڵ پارێزگای ئەو پارێزگایە دیدار و گفتوگۆی کرد.

پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە هاوبەشییە فەرهەنگییەکانی نێوان خەڵکی پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستان لەسەر گەشەی پێوەندی ئابووری و فەرهەنگی جەختی کرد.

زارعی کووشا وێرای ئاماژە بە لێکدانەوە تەکنیکییەکان و سەردانەکان بۆ کردنەوەی بازاڕچەی "ملەخۆرد" و گەشەی چالاکیی ئابووری و بازرگانی لەو ناوچە، درێژەی دا: کردنەوەی بازاڕچەی سنووری گەشەی پێوەندی بازرگانی بەدواوە دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی دایە سەر هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین بۆ یەکەم جار لە سنووری باشماخەوە و ئەوەی هۆکاری گرینگی گەشە و قووڵ کردنەوەی کردنەوەی پێوەندی نێوان پارێزگای کوردستان و هەرێم وەسف کرد.

ئازاد تەوفیق پارێزگاری پارێزگای هەڵەبجەش لە ئەو دیدارەدا لە ئامادەیی خۆیان بۆ کردنەوەی بازارچەی سنووری ملەخورد هەواڵی دا.