بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زاهێر حەبیب مەندلاوی فەرماندەی تیپی 110ی هێزی حەشدی شەعبی رایگەیاند کە 500 کەس لە تیپی 110 لە گەڵ هەزاران کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشدارن لە گەڵاڵەی دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکارانی ئێرانی ئەربەعین.
راشیگەیاند: ئەم گەڵاڵە چەندین قۆناغی هەیە و تا کۆتایی ڕێورەسمی ئەربەعین بەردەوام دەبێت.
لە راپۆرتەکاندا هاتووە کە لایەنی ئێرانی و عێراقی بۆ رێکخستنی کاروباری هاتوچووی زیارەتکاران رێککەوتنیان واژۆ کردووە کە گەڵاڵە گەلی ئەمنی و خزمەتگوزاریش لە خۆ دەگرێت.
هەروەها حەشد شەعبی رایگەیاندووە کە بۆ پشتیوانی لە زیارەتکارانی ئەربەعین ۱۰۰۰ هێزی لە پارێزگای دیالی جێگیر کردووە.