بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ساڵح عومەر بە ئاماژە بە ئەوەی کە پێکدادانە سیاسییەکان لە عێڕاق گەییشتووەتە لووتکە، زیادی کرد: ئەوەی کە لەم دواییەدا لە بەسرە و پێشتریش لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێڕاق ڕووی دا، بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی ئێمە لە ئاژاوە لە ولات.
عومەر زیادی کرد: ئەبێ داهێنانێکی سیاسی لەلایەن پارتێکی عێراقییەوە پێشکەش بکرێت تا هەموو پارتە سیاسییەکان لەسەر مێزی هاوبەشی دانوستان دابنیشن، چونکوو ئەوە تەنیا ڕێگای کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە شارەکانی عێراقە.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێمە لە گفتوگۆی ڕێبەرانی سیاسی کە دژی کێشران بەرەو فیتنەن و خوازیاری وەرگرتنی بڕیاری ژیرانەن، دەسخۆشی دەکەین، زیادی کرد: هەندێک لە پارتە سیاسییەکان بۆ پێشکەش کردنی داهێنانی سیاسی بە ئامانجی دەرچوون کە قەیرانی ئێستا لە عێراق، ئامادەییان ڕاگەیاندووە.