بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،"هیچ وەڵامێکی نەرێنیمان نابێت بۆ ئەو تۆمەتە کەسییانەی ئاڕاستەم دەکرێت، من دەیاندەمە دەستی خودا، پلانەکانتان بەبێدەنگی ئێمە شکست دەهێنن".
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا هاتوە،"داوا لەسەرجەم برایانم لە عەسائیبی ئەهلی حەق دەکەم، لەئێستاوە تاکاتێکی نادیار سەرجەم بارەگاکانیان دابخەن، دەیانەوێت هەر نوسینگەیەک بسوتێنن با بیسوتێنن، خوا بەباشتر بۆمان قەرەبو دەکاتەوە".