بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپا لە سەردانی پێشانگای مووشەکی بەرگری ئاسمانی و ئەلکترۆنیکی وەزارەتی بەرگری، لە لێدوانێکدا، وتی: لە چەندین جار سەردان لە جیهازات و سیستەمی بەرهەمهێنراو لە وەزارەتی بەرگری، توانایی بەرگری و دەستکەوتەکانی ئەو ڕێکخراوەم بینبوو، بەڵام ئەوەی کە گرینگە گۆڕینی ڕەوتی بەرگری بۆ خێرایە و ئەوە بە واتای هەڵهێنانی هەنگاوی زیاتر بۆ پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای بەرگرییە.
فەرماندەی گشتی سپا بە وتنی ئەوەی کە پێویست بوو لە بەرانبەر توانایی و خێرایی تەکنۆلۆژیای جیهانی بتوانین جیهازات و سیستەمی بەرگری خۆمان بەهیز بکەینەوە، جەختی کرد: شوکر بۆ خودا ئەو ڕووداوە ئەمڕۆ ڕووی داوە و هێزە چەکدارەکان لە بواری جیاوازی بەرگری لەوانە بواری ئەلکترۆنیک وەکوو تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و ئاستی بان سەرکەوتنی باشیان دەست خستووە.
ناوبراو وتی: لە بواری هاویشتندا ئامێری بەرگری جۆراوجۆرمان هەیە و هیچ کەموکۆڕییەکمان نییە و ئامادەی وەڵامدانەوە بە هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە هەر ئاستێکداین.