پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران وردەکاری راگرتنی پاپۆرێکی تیرۆریستانی ئەمریکا لە کەنداوی فارسی بڵاو‌کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ، دوای ئەوەی فەرماندەی رێکخراوەی تیرۆریستی سێنتکام پاگەندەی ئەوەی کرد کە هەوڵی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بۆ کۆنتڕۆڵی پاپۆڕێکی بێ پاپۆڕوانی ئەمریکای لە کەنداوی فارس پووچەڵ کردۆتەوە، سوپا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لەو راگەیێندراوەدا هاتووە: رۆژیسێشەمە 8ی خەرمانان پاپۆرێکی بێ پاپۆروانی ئەمریکایی کە پەیوەندی لە گەڵ کۆپاپۆرەکەیدا پچڕابوو لە لایەن پاپۆری پشتیوانیی هێزی دەریایی سوپاوە لە کەنداوی فارس کۆنترۆڵ و یەدەک کراوە.

ئەوەش هاتووە کە دوای ئەوەی هەڵەی ئەمریکییەکان سەلمێندرا و دەرکەوت کە هەرەشە نابێت لە سەر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئێران ئازاد کرا.