بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری توارد فریدۆم، هەرێمی کوردستان بەهۆی کەم بوونەوەی بارینەکان، پیسی ژینگە و کەم بوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکان، بەرەوڕووی قەیرانی جیدی ئاو بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری توارد فریدۆم لە ڕاپۆرتێکدا کە سەبارەت بە دۆخی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڵاوی کردووەتەوە، لە سەرهەڵدانی قەیرانی جیدی لە ئەو بوارە هەواڵی داوە کە ئەگەری هەیە لە کۆتاییدا ببێتە کارەساتێکی گەورە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە دراوەتە سەر کەم بوونەوەی زیاتر لە 50 لەسەدی بەرهەمی کشتوکاڵی لە ئەو ناوچە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا.

لە ئەو ڕاپۆەتەدا هەروەها ئاماژە دراوەتە سەر کەم بوونەویە ئاوی بەنداوەکان، ڕووبار و چاکان بەتایبەتی لە سلێمانی.

بە پێی ئەوا ڕاپۆریە کەم بوونەوەی بارین بارانەکان لە هەرێم بە شێوەیەکی کەم وێنە بووەتە هۆی کەم بوونەوەی بەرهەمهێنانی مادەی خۆراکی و ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ببێتە هۆی ڕوودانی کارەسات لە ئەو بەشەدا.