بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی عامری، سهرۆكی هاوپهیمانی فهتح پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ لهپهیامێكدا رایگهیاند: "دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی چەکداری دەستپێشخەرییەکی بوێرانەیە کە شایەنی پێزانین و ستایشکردنە، لە ساتێکی گرینگدا هات کە دوژمنان گرەویان لەسەر فراوانکردنی دۆخی شەڕی نێوان براکان دهكرد".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "پشتگیری لەوە دەکەین کە لەم دەستپێشخەرییەدا هاتوە، داواش لە هەمولایەک دەکەین بە هەنگاوی هاوشێوە نمونەی موقتەدا سەدر پەیڕەو بکەن بۆ رێگریکردن لە خوێنڕشتن و کۆتاییهێنان بە فیتنە".
هادی عامری له پهیامهكهیدا دهڵێت، "بانگەوازی هاوکاریی هەمو هێزە نیشتمانییەکان دەکەین بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانەکە بگەڕێنینەوە و بەرەو پێشەوە بچین بۆ دەرچون لەو ئابلۆقەی سیاسی، کە گەلی شەرەف و سەبرمان باجەکەی دەدەن.