وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی وەزارەتی نەوتی ئەو وڵاتە لە دژی کڕیارانی نەوتی هەرێمی هەوڵی سیاسی بۆ خستنە ژێر پێی دەستووری عێراق وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی وەزارەتی نەوتی ئەو وڵاتە لە دژی کڕیارانی نەوتی هەرێمی هەوڵی سیاسی بۆ خستنە ژێر پێی دەستووری عێراق وەسف کرد.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە کاتژمێرە کۆتاییەکانی ڕۆژی هەینی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ناردنی نامە لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بۆ کڕیاران و بازرگانانی نەوتی هەرێمی بە توندی سەرکۆنە کرد.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە هەوڵی کۆمپانیای سۆمۆ هەنگاوێکی نوێیە لە " زانیاری هەڵە بە ئامانجی سیاسی" کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و پارتە سیاسییەکانی بەغداوە بۆ خستنە ژێر پێی دەستووری فیدراڵەوە و ئامانجیشی لاواز کردنەوەی گفتوگۆگەلێکە کە بە نیازپاکی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ گەییشتن بە گەڵاڵەیەک بۆ بەڕێوەبردنی هاوبەشی سەرچاوەکانی وزە ئەنجام دەدرێت.

ئەو بەیاننامە جەختی کردووە کە نامەی کۆمپانیای سۆمۆ بە پێی ڕای چەند مافزان کە ناوی خۆیانیان دادگای فیدراڵی عێراق ناوە، ئەنجام دراوە لە حاڵێکدا کە شتێک بە ناوی دادگای فیدراڵ بوونی نییە و حوکمەکانیشی ئاوەها نییە کە ئەبێ جێبەجێ بکرێن چونکوو بە پێی دەستوور پێک نەهاتووە.