بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەمید سەجادی وەزیری وەرزش و گەنجان ئەمڕۆ دووشەممە بە پێشوازی ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسان لە شەشەمین ڕۆژ لە هەفتەی دەوڵەت گەییشتە سنە.
وەزیری وەرزش و گەنجان بە مەبەستی کردنەوە و دەسپێکردنی 23 پڕۆژەی وەرزشی لە پارێزگا و سەردانی شوێە وەرزشییەکان سەفەری پارێزگای کوردستانی کردووە.
کردنەوەی ساردخانەی دێولان، دەسپێکردنی پڕۆژی پردی قشلاخ، کردنەوەی کارخانەی دۆشاوی تەماتە لە بەرنامەکانی دیکەی سەفەری یەک ڕۆژەی وەزیری وەرزشە.