بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 6 کورتەفیلمی چیرۆکی، بریتی لە مشتێک هەتاو، ڕۆژان لە دەرهێنانی گیتا فەیزی، ئاوازی با لە دەرهێنانی پژمان وەهابیان، من گڵۆپەکان دەکوژێنمەوە لە دەرهێنانی نیما عەبدولحەزیمی، بەڕوو لە دەرهێنانی ئیبراهیم حساری، ئاواکان لە شەپۆلەکان لە دەرهێنانی نەوید زارع لە فێستیاڤڵی نێودەوڵەتی «ASSK Film Festival» بەشداری دەکەن.
ئەو فێستیاڤڵە نیودەوڵەتییە بە ئەمانجی پاڵپشتی لە دەرهێنەر و فیلمسازە کوردەکان هەر ساڵە لە مونترالی کەنەدا بەڕێوە دەچێت.
ئەم خولە لە فێستیڤاڵەکەش لە سەر بابەتی "شەڕ" و لە ژێر ناوی "NO WAR" لە ڕێکەوتی 7 و 8 ی خەزەڵوەر بەڕێوەدەچێت.