بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی کەمپی هۆڵ کە هێزەکانی هەسەدە ، یەپەژە و یەپەگە ئەنجامی ئەدەن شەش داعشی دەستگیر کران.
لە سێهەمین رۆژی ئۆپراسیۆنی کەمپی هۆڵ ، شەش ئەندامی شانەی نوستووی داعش لە ناو کەمپەکەدا ناسرانەوە و دەستگیر کران.
لەو ئۆپراسیۆنەدا داوا لە دانیشتوانی کەمپەکە کرا لە ناو خێوتەکانیاندا بمێننەوە.
دواتر ماڵێک دۆزرایەوە کە بە بلووکی چیمەنتۆیی چێکرابوو. هەروەها توونێلێکی هە کەندراو لە بەشی ژنانەی کەمپی هۆڵ دۆزرایەوە.