کەمێک پێش ئێستا هێرشکی مووشەکی بۆ سەرگازی کۆرمۆر لەناحیەی قادرکەرەم لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆوە پۆچەڵکرایەوە .

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ هێزەکانى کۆماندۆی کوردستان - یەکێتى، لە سنورى ناحیەى قادر کەرەم لە باشورو رۆژئاوای قەزای چەمچەماڵ دەستیان بەسەر ئامێرێکى هاویشتنى کاتیۆشادا گرتووە.

ئامێرە ئامادەکراوە بۆ تەقاندنى کاتیۆشا بە ئاڕاستەى کێڵگەى غازی کۆرمۆر کە دەکەوێتە ناحیەى قادر کەرەم، بەڵام تائێستا ئاماژە بە دەستگیرکردنى هیچ کەسێک نەکراوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا چوار جار هێرشی موشەکی کراوەتە سەر کێڵگەى غازی کۆرمۆر لە سنورى چەمچەماڵ، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى و مادی لە کێڵگەکە لێنەکەوتووەتەوە.