سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند: دوو لە سزادراوانی چاکسازی گەورانی ھەولێر، بەھۆی ئەوەی کە گرفتیان بۆ دروستکراوە لە سودمەندبونی لە (ئازادبوونی بە مەرج) کەمێک پێش ئێستا بە دەزوو دەمی خۆیان دورییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات بە شارپرێسی وت: دوو سزادراوی چاکسازی گەورانی ھەولێر لە دژی ئەوەی سودمەندنەبون لە (ئازادبوونی بە مەرج) دەمی خۆیان دووریوەتەوە.

ئەو پارێزەرە وتیشی: یەكێك لە سزادراوەكان سزادراوەکە ناوی (ھ.ع)یە و ماوەی شەش ساڵ شەش مانگە لە زینداندایە و ئەویی تریان ناوی (ئ.ڕ) چوار ساڵ و چوار مانگە لە زیندان دایە.

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان دەشڵێت: ئازادبوونی بە مەرج زۆر كەسی تری گرتووەتەوە و ئازادكراون و ئەو دوو زیندانییەش لەدژی سودمەندنەبونیان ئەو هەڵوێستەیان ڕاگەیاندووە و لە ئێستادا ڕەوشی سزادراوەکە نا جێگیرە و رایگەیاندووە مانگرتن ناشکێنێت تا مردن یان یەکلاکردنەوەی دۆسییەکەی.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ڕۆژی 26ی مانگ یەکێک لە سزادراوانی چاکسازی گەورانی ھەولێر، بەھۆی مانگرتنەوە قاچێکی لەدەستدا و جەستەشی بەرەو ئیفلیج بوون دەڕوات.

ژمارەیەك لە زیندانیانی بادینان بڕیاربدوو پێش جەژنی قوربان ئازادبكرێن، بەڵام بەوەی پارێزەرەكانیان بەهۆی دەستێوەردانەوە ڕێگری كراوە لە ئازادكردنیان و ئەوانیش وەك كاردانەوەیەك دژ بە ئازادنەكردنیان مانگرتنیان لە خاوردن راگەیاندووە.