بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەتی ڕاسپاردەی عێراق لە دژی حکومەتی هەرێم بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکییە نەوتییەکانی هەرێم دوای دەرکردنی حوکمی دادگای فیدراڵ لە دژی ئەو ناوچە، هەندێک بەرپرسی کورد و هەندێک لە کارناسان نیسبەت بە توندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان کوردەکان و بەغدا هۆشدارییان داوە.
گۆڤاری فایننەشناڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئاڵۆزییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، هۆشدارییان داوە.
شوان زەلال، شرۆڤەکاری پرسەکانی نەوت لە هەرێم هۆشداریی داوە کە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم چوونەتە نێو قۆناغی مەترسیدا و جیدییەوە و دەتوانێت پاشهاتی مەترسیداری بەتایبەت لەسەر پیشەی نەوت هەبێت بۆ نموونە لە درێژخایەندا دەتوانێت ببێتە هۆی کەم بوونەوەی وەبەرهێنانی نەوت.
سەجاد جیهاد بە ئاماژە بە ئەوەی کە حکومەتی عێڕاق لە زیاتر لە یەکساڵ پێشەوە حکومەتی کاتی هەبووە و ئەگەری پێکهێنانی حکومەتی نوێش کەمە، واژۆی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای لسەر پرسەکانی نەوت دوور لە چاوەڕوانی زانی کە ئەو بابەتە دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەیەکی جیدی لە ئەو پیشە.