بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیە دەستبەرداری محەمەد شیاع سودانی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ببێت بە چوار مەرج کە بریتین لە کشانەوەی لایەنگرەکانیان لە پەرلەمانی عێراق و پێکهێنانی حکومەت.
دو مەرجەکەی دیکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بریتییە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ساڵێک دوای پێکهێنانی حکومەت و داخستنی لاپەڕەی وەزیری قائید لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە.