سەعید فارس سەعید کارناسی کاروباری ئەمنیەتی لە سووریا جەختی کرد کە ئەمڕۆ خەڵکی سووریا بە کایگەری ڕوانگەی بەرخۆدانی خۆیان، ئامادەی دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی لە خاکی ئەو وڵاتەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەملەعلوومە، سەعید فارس سەعید، لێکۆڵەری پرسە ئەمنییەکانی سووریا جەختی کرد کە بوونی هێز و بنکەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا لە ڕوانگەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە نایاساییە و ئەمریکا ناوچەی نەوتییەکانی سووریای داگیر کردووە.

سەعید وتی : سووریا و هاوپەیمانەکانی تێگەییشتوون کە دزینی سەرچاوە نەوتی، هێزگەکانی گاز و ناوچە ستراتیژیکەکان بەرهەمهێنان بەرهەمی کشتوکاڵی لە لایەن ئەمریکاوە قبووڵ نەکراوە و هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا ئەبێ خێرا لە سووریا دەربکرێن.