لە دووهەمین ڕۆژ لە هەفتەی دەوڵەت، پێشانگای کەلوپەلی گڵێنە و سرامیکی خاتوو سروین مورادی لە شوێنی مۆزەخانەی خەڵکناسی شاری پاوە کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری سەبارەت بە کردنەوەی ئەو پێشانگا وتی: 300 جۆر کاری دەستی ئەو هونەرمەندە کە ئەنجامی یەک ساڵ زەحمەتکێشان لە کارگای ئەو هونەرمەندەیە، بە بڕی 500 ملیۆن ڕیاڵ لە ئەو کارگە بە شێوەی فرۆش و پێشانگایی لە دوێنێوە بۆ ماوەی یەک هەفتە خراوەتە بەر چاوی هۆگرانەوە.

هادی شەریفی جەختی کرد: بەڕێوەچوونی ئەو شێوەی پێشانگاگەلە دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەی پیشەی دەستی و هونەری نەریتی لە ئەو شارە.