سەرۆکی پارتی "ئەلجەماهیر ئەلوەتەنیە"ی عێراق، داوای پێکهێنانی شاندێک بریتی لە ڕێبەرانی پارتی و هاوپەیمانی فەتح بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری بەغدا ئەلیەوم، ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری (ئەبوومازن) لە بەیاننامەیەکدا داوای پێکهێنانی شاندێک بریتی لە مەسعوود بارزانی و هادی عامری بۆ دیداری و گفتوگۆ لەگەڵ موقتەدا سەدری کرد.

ئەبوو مازن لە ئەو بەیاننامەدا بە بیرهێنانەوەی ژمارەی داوکارییەکانی خۆی لە موقتەدا سەدر بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتە سیاسییەکان، زیادی کرد: هەموو پارتە سیاسییەکان لە عێراق پێیان وایە کە ڕێگاچارەیەک بۆ دەرچوون لە قەیران بە بێ ڕێککەوتنی سەدر بوونی نییە.