وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند کە دیپلۆماسی باشترین ڕێگا بۆ گەڕانەوە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارن ژان پی یر، وتەبێژی کۆشکی سپی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دژی ئێران وتی: ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆی دەرکەوێت کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران لە بەرژەوەندی ئەمریکایە، قبووڵی دەکات.

ئەوەشی وت کە دیپلۆماسی باشترین رێگایە بۆ گەرانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و ئێمە بەردەوامین لە دانوستان لەمبارەوە.