بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومید خوشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: هەموو خزمەتگوزارییەک بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی کە لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە دێنە عێراق ئامادە کراوە.
وتیشی: کادیری پزیشکی و دەرمان و هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەکاری تەواودان بۆ ئەوەی خزمەت بە زیارەتکارانی ئێرانی بکەن.