فەرماندەیی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران وتی: هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران بووەتە هێزێکی گەورەی درۆن(فرۆکەی بێ فرۆکەوان) لە ناوچەکە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر کیوومەرس حەیدەری سەبارەت بە بەرێوەچوونی سەرکەوتوانەی مانۆری پسپۆریی درۆنی ئەرتەشی ئێران وتی: لەم مانۆرەدا هەفت جۆرە درۆن بە تایبەتمەندی شەڕکەری، ناسینەوەیی، تەقاندنەوە، چاودێری و دەس هاوێژ تایبەت بە شەری ئەلکترۆنیک تاقی کراوەتەوە.

ئەمیر حەیدەری وتی:خاڵ پێکی و بەکارهێنانی بۆمبی زیرەک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم مانۆڕە بوو.

وتیشی: لەم مانۆرەدا درۆنەکان توانییان هەموو ئامانجە دیاری کراوەکان بپێکن.