بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محمەد ئیسلامی سەرۆکی رێکخراوەی وزەی ئەتۆمی لە ڕێورەسمی کردنەوەی پرۆژەی تیشکی گاما لە بۆناب وتی: ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە ئەوەتە کە بتوانین بەکارهێنانی جۆراوجۆری تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی لە وڵات پەرەپێبدەین.
وتیشی: ئەمرۆجیهان لە گەڵ کەمیی سووتەمەنی بەرەوروو بووەتەوە و هەموو وڵاتانی جیهان و بە تایبەتی وڵاتانی ئەورووپایی خەریکی چێکردنی هێزگەی ئەتۆمین.
راشیگەیاند: دەبێ بتوانین لە داهاتوودا وڵات بگۆڕین بۆ جەمسەری دارێژان و چێکردنی هێزگەی ئەتۆمی.