هاوکات لەگەڵ هەفتەی دەوڵەت و بە ئامادە بوونی پارێزگار و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگا، گوندی "هەنگەژاڵە" ی بانە لە هێڵی سنووری بوونە خاوەن گازی سروشتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگای کوردستان ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی گازی سروشتی بۆ ئەو گوندە ڕایگەیاند: خەڵکی ئەو ناوچە هەر خزمەتێکیان پێ بکرێت مافیانە و ئەبێ ژێرخانی خۆشبژێویان بۆ دابین بکرێت.

زارعی کووشا زیادی کرد: خزمەتی دوایی ئەبێ باشتر کردنی ڕێگای پێوەندی و سەختی گوندی هەنگەژاڵە بێت.

پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: ئەساسنامەی ناوچەی ئازادی بازرگانی بانە و مەریوان هەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت پەسەند کرا و بۆ لێکدانەوە و پەسەند کردن، ڕادەستی شۆرای نیگابان کراوە.