مێدیا ئەمریکییەکان لە بریندار بوونی چەند سەربازی ئەو وڵاتە لە هێرشی مووشەکی چوارشەممە بۆ سەر دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە دەیرەزوور هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، مێدیا ئەمریکییەکان لە بریندار بوونی چەند سەربازی ئەو وڵاتە لە هێرشەکانی شەوی چوارشەممە بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە سووریا هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مێدیا ئەمریکییەکان ڕایانگەیاند کە لە هێرشە مووشەکییەکان کە دوو بنکەی سەربازی ئەو وڵاتەیان لە کێڵگە نەوتییەکانی کۆنیکۆ و ئەلعمر لە دەیرەزوو کردە ئامانج، چەند سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.

لە هەمان پێوەندیدا، کەناڵی ئەی بی سی نیوز بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی ئەمریکی کە ناوەکەی ئاشکرا نەبووە، ڕایگەیاند کە لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا ژمارەیەکی نادیار لە سەربازانی سوپای ئەمریکا بریندار بوون.

ناوبراو لە هەمانکاتدا پاگەندەی کرد کە برینی سەربازی ئەمریکی کەمە.