محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى داهاتووی عێراق له‌په‌یامێكدا هۆشداری له‌ئه‌نجامدانی كوده‌تایەکی سیاسی دەدات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د شیاع سودانی، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، سه‌ركۆنه‌ی گه‌مارۆ و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ دادوه‌رییه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هۆشداریده‌ده‌ین له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كارانه‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی ڕاكێشانی وڵاتن بۆ ناو نادیاره‌كان.

سودانی دەشڵێت: سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌رپرسیاره‌ له‌ سه‌رپێچیكردن بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستوری و یاساییه‌كان، به‌و پێیه‌ی عێراق له‌ ئاژاوه‌ و لێكه‌وته‌كانی نزیكبووه‌ته‌وه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌ واتای سازشكردنه‌ له‌سه‌ر ئاشتی مه‌ده‌نی و ئاسایشی نیشتمانی وڵات و كوده‌تایه‌كه‌ له‌ دژی پرۆسه‌ی سیاسی".

هەروەها کاندیدەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق داوا له‌ سیاسه‌تمەدارانی عێراق ده‌كات کە درك به‌ مه‌ترسی و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كارانه‌ بكه‌ن.

پەیامەكەی محه‌مه‌د شیاع سودانی لەكاتێكدایە کە ئەمڕۆ سێ شەممە خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا چونه‌ به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق و دواتر ئەنجومەنەكە كارەكانی هەڵپەسارد