به‌هۆى ڕوداوه‌كانى به‌غداى پایته‌خت‌و چونى خۆپیشانده‌ران بۆبه‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى مسته‌فا كازمى سه‌ردانه‌كه‌ى له‌میسر كۆتایی پێهێناو گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا.

به‌پێى راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران، به‌یانى ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ چونى خۆپیشانده‌ران بۆبه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى داوه‌رى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ى هێناو گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كازمى ده‌یه‌وێت خۆى سه‌رپه‌رشتى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان‌و پارێزگارى له‌دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بكات‌و هۆشداریشیداوه‌ ئه‌مكاره‌ى خۆپیشانده‌ران عێراق به‌ره‌و كاره‌ساتێكى ڕاسته‌قینه‌ ده‌بات.

ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانى سه‌در چونه‌ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى‌و ده‌یانه‌وێت له‌ژێر فشاردا ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى بڕیاربدات په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌