وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا و تەقینەوە لە هەندێک ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی نیگەرانی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێكدا کە بەرپرسانی کوردی سووریا لە چڕ بوونەوەی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا و کوژرانی خەڵکی سڤیل بە هۆی ئەو هێرشانەوەی نیگەرانین دەربڕیوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند لە چڕ بوونەوەی پێکدادان و ئاڵۆزییەکان لە سنووری باکووری سووریا زۆر نیگەرانە.

نێد پرایس لە کۆنگرەی ڕۆژانەڤانی وتی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییە لە درێژایی سنووری سووریا و تورکیا زۆر نیەگرانە و داوا لە لایەنەکان دەکات هێڵەکانی ئاگربڕ بپارێزن.