ئیلهام ئەحمەد، وتی: تورکیا خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج و کۆمەلکوژی ئەنجام دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا ڕۆژی یەکشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: تورکیا خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج و کۆمەڵکوژی دەکات.

ئەحمەد لە تویتێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە، زیادی کرد: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ناوەندێکی پەروەردەی تایبەتی لە حەسەکە بوردمان کد کە بووە هۆی کوژرانی چوار کچی منداڵ.

دوانیوەڕۆی پێنجشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا جادەی نێوان شارەکانی حەسەکە و تل تەمری کردە ئامانج.

ناوبراو وتی: هۆشداریی دەدەین کە بەرز بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا ئەگەری گەڕانەوەی داعش لە سووریا و ناوچەکە زیاد دەکاتەوە.