بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا ڕایگەیاند: گەشەی فڕۆکەخانە و گەشتەکان یەکێک لە ژێرخانەکان و پێداویستییە جیدییەکانی ئێمە بۆ گەشەی پارێزگایە.
ناوبراو زیادی کرد: بەداخەوە لە ساڵی ڕابردوودا کێشەی گەشت کردنمان لە پارێزگا هەبوو بەڵام بە گفتوگۆی بەردەوام ئێستا ئەو کێشە چارەسەر بووە.
زارعی کووشا زیادی کرد: گەشتی تاران-سنە-سلێمانی لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو ڕێکدەخرێت و بۆ شوێنەکانی دیکەی ئێرانیش هەر کاتێک کە شوێنگیرییەکانمان گەییشتە ئەنجام، ڕاگەیاندنی دەکەین.