بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا وتی کە هێشتا هەندێک بابەت لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران ماون کە ئەبێ تاوتوێ بکرێن.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، نێد پرایس وتی: ئێمە بە شێوەی جیدی خەریکی تاوتوێ کردنی وەڵامی ئێران بە ناوەرۆکی ڕێککەوتنی ناڤۆکین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد: ئێمە دەمێکە کە وتوومانە ئامادەی گەڕانەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکین بەڵام ئێران ئەو ئامادەیەی ڕانەگەیاندووە.
نێد پرایس زیادی کرد: ئێمە دوای گفتوگۆ کەگەڵ هاوبەشەکانی خۆمان، وەڵامی وەڵامەکەی ئێران دەدەینەوە. ئێمە خەریکی گفتوگۆی ناوخۆیی و دەرەکی سەبارەت بە وەڵامەکەی ئێرانین و تێدەکۆشین خێرا ئەنجامی بدەین.
ناوبراو هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە واشنتۆن لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لە پێوەندی بەردەوامدا بووە، پاگەندەی کرد: ئێران لە داواکاری خۆی بۆ لابردنی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر کشاوەتەوە.