به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ شەو مسته‌فا كازمی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ئه‌نجامداوه، له‌و په‌یوه‌ندیه‌شدا سه‌رۆك کۆماری ئێران جه‌ختی له پاراستنی یه‌كڕیزی له عێراق كردوه‌ته‌وه.
ئیبراهیم ره‌ئیسی راشیگه‌یاندوه، "پێویسته سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبون له كێشه سیاسییه‌كانی ئێستا".
له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، ئیبراهیم ره‌ئیسی جه‌ختی له ئاسانكاری بۆ سه‌ردانیكه‌رانی ئێران بۆ عێراق كردوه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له میانی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حسێن، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویستی له‌وباره‌یه‌وه‌داوه.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌دواداچون بۆ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به سه‌ردانیكه‌رانی ئێرانی له مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی ده‌كات.
كازمی ئاماژه‌ی به رۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌كه و جیهان كردوه و ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانی ناوچه‌كه.