بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە تێکشکاندنی کۆپتەرێکی سیکۆرسکی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.
بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لقی سەربازی پکەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا تورکیای بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو وەکوو چەکی کیمیایی تاوانبار کرد و نووسی: حکومەتی هەرێم لەبەر بەرژەوەندی خۆی هەمبەر جەنایەتەکانی تورکیا بێدەنگی ڕاگرتووە. خەڵک و ناوەندە پێوەندیدارەکانیش کاردانەوەیەک نانوێنن. لەلایەکی تریشەوە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە ئەو جەنایەتانە بە ناوی خەڵکی تورکیاوە ئەنجام دەدەن هەر بۆیە کۆمەڵگای تورکیاش ئەبێ بەرانبەر ئەو جەنایەتانە بوەستنەوە.
ئەو ناوەندە ڕاشیگەیاند کە هێزەکانیان کۆپتەرێکی سیکۆرسکی کە دەیەویست هێزەکانی تورکیا ل ئامێدی دابەزێنێت، کردووەتە ئامانج و تێکیان شکاندووە.
شیاوی باسە کە تورکیا هێشتا تێکشکاندنی کۆپتەر و کوژرانی هێزەکانیانی پشت ڕاست نەکردووەتەوە.