وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: زیاتر لە 18 هەزار ئێرانی بوونەتە قوربانی کردەوەی تیرۆریستی؛ ئێمە لە ئەم ڕێگایەدا، سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و زاناگەلێکمان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادوری جەهرومی وتەبێژی دەوڵەت لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، نووسی: 21 ی ئووت ڕۆژبیرهێنانەوەی قوربانیانی تیرۆریزمە.

ناوبراو وتیشی: زیاتر لە 18 هەزار ئێرانی بوونەتە قوربانی کردەوەی تیرۆریستی؛ ئێمە لە ئەو ڕێگایەدا، سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و زاناگەلێکمان لەدەست داوە. خوێنی شەهید قاسم سولەیمانی، بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی کە ئێران ئاڵاهەڵگری ڕاستەقینەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمە.