بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: ئەو پڕۆژانە بریتیە لە زەوینی سەوزەڵانی دەستکرد و زەوینی سەوزەڵانی سروشتی، خانووی گەنجان و پیستی ڕاکردن کە بڕیارە لە هەفتەی دەوڵەت بە بەشداری بەرپرسان دەکرێتەوە.
ناوبراو بڕی پارەی خەرج کراو بۆ ئەو پڕۆژانەی 175 ملیار ڕیاڵ ڕاگەیاند و زیادی کرد: تێچووی ئەو پڕۆژە وەرزشیانە لە شوێنی دابین کردنی پڕۆژە وەرزشییەکانی پارێزگایی و نەتەوەیی دابین دەکرێت.
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: پڕۆژە وەرشییەکانی کوردستان لە بڕیارە بکرێنەوە لە ئەم هەفتەیەدا بریتی لە؛ زەوینی سەوزەڵانی دەستکردی ئیستقلال و زەوینی سەوزەڵانی سروشتی کۆمەڵەی وەرزشی 22 ی گوڵانی سنە، کردنەوەی زەوینی سەوزەڵانی دەستکردی گوندەکانی " قەڵا ڕووتەڵە"، "نارنجەک"، "میرئاوا"، "نەسل و ئەلک"، کردنەوەی خانووی گەنجانی شاری بانە، ڕێکخستنی سیستەمی رووناکایی ستۆدیۆمی ئازادی شاری کامیاران و کردنەوەی ژێرخانی پیستی ڕاکردن و مەیدانی کۆمەڵەی وەرزشی 17 ی خەرمانانی بیجاڕ