بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی کورتەفیلمی لامپای ڕووسیا لە ڕێکەوتی 15 بۆ 18 ی ئۆکتۆبەر (23 بۆ 26 ی ڕەزبەر) لە شاری مسکۆ بەڕێوە دەچێت کە فیلمگەلێک بە ناوەرۆکی خێرخوازانە و مرۆڤدۆستانە لە بەشی جۆراوجۆری وەرگرتووە.
کورتەفیلمی بەڵگەیی "بوومەلەرزەی بێ ڕیشتەر" لەسەر بابەتی ژینگەیی پێشتریش لە بیستەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم سەربەخۆکانی "نیکل" لە کەنەدا، بیست و هەفتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەڵگەیی "ئێکۆلۆژی" ڕووسیا و بەشی کێبڕکێی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لامپای ڕووسیا بەشداری کردووە و لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکان، لە بەشی کێبڕکێی بیست و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "ویلیاماری" ئیتالیا بەشداری دەکات.