کتێبی " لەبری بیرەوەری" بەرهەمی مەلا بەختیار، نووسەر و سیاسەتوانی ناسراوی کورد، لەلایەن فەرهاد ئەمین پوورەوە لە ژێر ناوی "بەجای خاطرات" بە زمانی فارسی وەرگێڕدرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کتێبە کە مێژووی سەرهەڵدانی کوردەکان لە عێراقی تێدا شی کراوەتەوە و ڕەخنەی لەسەر گیراوە، لەلایەن بڵاوگەی "چاوەدێر" ەوە چاپ کراوە.

ئەو کتێبە 630 لاپەڕەییە تێکەڵێکە لە بیرەوەری و شرۆڤەی ڕووداوگەلێکی مێژوویی کە سەرهەڵدانەکانی کورد لە ساڵی 1975 تا 2020 ی تێدا شی کراوەتەوە.

فەرهاد ئەمین پوور جگە لە ئەو بەرهەمە، بیرەوەرییەکانی نەوشیروان مستەفا ئەمینیشی لە سێ بەرگدا بە فارسی وەرگێڕاوەتەوە کە بەزوویی دەخرێتە بەردەستی هۆگرانەوە.