بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی و پیشەی دەستی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕێورەسمی کردنەوەی ئەو پێشانگا ڕایگەیاند: لە ئەو پێشانگا 120 هونەرمەندی بواری پیشەی دەستی لە 29 پارێزگاوە بەشداریان کردووە.
جەلیل جەباری زیادی کرد: هونەرمەندان لە 60 بواری پیشەی دەستی لەوانە کار لە سەر چێو، میناکاری، دروست کردنی کەلوپەل بە چەرم، وێنەکێشی لە سەر چەرم، بەردی قیمەتی، جلی نەریتی، گڵێم چنین و ... بەرهەمەکانی خۆیانیان لە ئەو پێشانگا خستووەتە بەر چاوی هۆگرانەوە.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو پێسانگا 95 ژووری هەیە و هۆگران دەتواننهەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 17 بۆ 23 تا ڕێکەوتی 28 ی گەلاوێژ سەردانی ئەو پێشانگا لە ورمێ بکەن.