ئەندامی پارتی دیمۆکرات، دەسپێشخەریەکەی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەسەر ئەنجامی گفتوگۆ لە نێوان هەموو پارتە سیاسییەکانی دوایین دەرفەت بۆ ڕزگار کردنی وڵات لە دۆخی ئێستا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمربد، مەهدی عەبدولکەریم ڕایگەیاند: عامری نوێنەری چوارچێوەی هاوئاهەنگییە و دیداری ناوبراو لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمۆکرات، هەنگاوێکی گرینگ بۆ پێشکەش کردنی داهێنانی سیاسی نوێ بۆ نزیک کردنەوەی ڕوانگەی پارتە سیاسییەکان بۆ چارەسەری قەیرانی ئێستای لە عێڕاق هێنایە ئەژمار.

عەبدولکەریم زیادی کرد: لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە قەیرانی سایسی ئێستا و پێشکەش کردنی ڕێکاری گونجاو بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێڕاق یان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان باس و گفتوگۆ کراوە.