بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ، وێڕای شرۆڤەی دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ئێمە ڕەوتێکمان هەیە و ئەو ڕەوتە، درێژە گفتوگۆ ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی گرووپی دانوستانکار بۆ پرسی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە دژی ئێرانە.
ناوبراو زیادی کرد: لە درێژەی ئەو گفتوگۆگەلە کە لە ڤیەنا و دۆحە ئەنجام درابوو کۆبوونەوەیەکی دیکەمان لە ڤیەنا هەبوو کە لە درێژەی گفتوگۆکانی ڕابردوو بوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: شاندی دانوستانەکانی ناڤۆکی ئێمە بە ورەیەکی جیدی بۆ دەستخستنی ڕێککەوتنێکی باش و بەهێز و سەقامگیر کە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران دابین بکات و گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە، لە دانوستانەکان بەشداری کرد.
بەشێک لە چاوەڕوانییەکانمان لە دانوستانەکان دابین کرا
کەنعانی وتی: گفتوگۆکان قورس و هەستیار بوو و شاندی دانوستانکار بە ئەوپەڕی هەوڵەوە بەشدری گفتوگۆکانیان کرد و دەتوانم بڵێم پێشکەوتنی باشمان هەبوو و بەشێک لە چاوەروانییەکانی ئێمە دابین کرا. بەڵام نەک هەموو داواکارییەکان.
بەستێنی ڕێککەوتن هەیە
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئێمە پێمان وایە بەستێن بۆ ڕێککەوتن هەیە، ڕایگەیاند: بەرژەوەندییە بنەماییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەبێ مسۆگەر بکرێت.
گۆڕانکارییەکانی عێراق بە وردبینی و هەستیارییەوە شوێنگیری دەکەین
ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق وتی: پرسەکانی عێراق بۆ ئێمە خۆر گرینگە و گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە بە وردبینی و هەستیارییەوە شوێنگیری دەکەین و هەوڵیش دەدەین کە ڕوانگەی لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە لێک نزیک بکەینەوە و هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ ڕێز لە دەستووری ئەو وڵاتە بانگهێشت دەکەین. پێوەندیمان لەگەڵ دۆستان و برادەرەکانمان لە عێراق بەردەوامە.
هێرشبەرەکەی سەر سولمان ڕوشدی پێوەندی بە ئێمەوە نەبوو
کەنعانی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر سەلمان روشدی و ڕوانگەی بەرپرسانی ئەمریکی لە ئەو بارەوە، وتی: ئێمە ئەو بابەتانە لە مێدیاکان شوێنگیری دەکەین و هەواڵە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە پێوەندی ئەو هێرشبەرە لەگەڵ ئێران بە شێوەی فەرمی ڕەت دەکەینەوە. هیچکەس مافی ئەوەی نییە کۆماری ئیسلامی ئێران بە تاوانبار بزانێت.