هادی عامری لە سەفەرەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەی جودا لەگەڵ مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بارزانی و هادی عامری لە هەولێر کۆبوونەوە و سەبارەت بە کێشە و قەیرانەکانی عێراق گفتوگۆیان کرد و هەر دوولاکە لە سەر هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی عێڕاق و چارەسەری لەمپەر و کێشەکان جەختیان کرد.

هادی عامری دوای سەردانی هەولێر و گفتوگۆ لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکرات سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کۆ بووەوە.

هادی عامری لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق و چەقبەستوویی سیاسی گفتوگۆی کرد.

مێدیا عێراقییەکان ئامانج لە سەفەری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح بۆ هەرێمی کوردستانی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ گفتوگۆ و چارەسەری قەیرانەکان وەسف کردووە.