بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كۆبوه‌وه و له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆی كرد له‌وانه، دۆخی عێراق و پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیاریكردوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق له‌باره‌ی داواكاری سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه، "ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه كه ده‌ست له‌كاروباری ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن وه‌ربدات، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه كه په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
ئەنجومەنی دادوەری عێراق پێشنیازی هەموارکردنەوەی چەند ماددەیەکی دەستور دەکات و ده‌ڵێت، ئه‌نجومه‌نه‌كه "بەهەمان دوری لەگەڵ هەمو لایەنەکان وەستاوه".
10ی ئه‌م مانگه، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراق و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی پەرلەمان هەمو وادە دەستورییەکانی تێپەڕاند و نەیتوانی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو هەڵبژێرێت، بۆیە داوا لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای فیدڕاڵی ده‌كه‌م کە لە یەک هەفتەدا پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە".