بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق ئاشکرای کرد کە فڕۆکەکانی ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی بێ وێنەی ناسینەوەیان لە سەر بنکەی عەین ئەسەد بەرەو قووڵایی خاکی سووریا ئەنجام داوە.
ئەو سەرچاوە کە نەیویست ناوی ئاشكرا بکرێت زیادی کرد: هێزەکانی ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی ناسینەوەی بێ وێنەیان لە بنکەی عەین ئەسەدەوە دەست پێکردووە و هاوکات چەند فڕۆکەی جەنگیش لە ئەو بنکەیە نیشتوونەتەوە، بەڵام وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەو هەوڵە و ئەوەی کە ئەو فڕۆکە چ شتێکی بردووەتە ناو ئەو بنکەیە، بڵاو نەبووەتەوە.
شیاوی باسە کە هێزەکانی ئەمریکا پێشتر هەوڵی پێشگیرانەی خۆیانیان لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژاوای ئەنبار چڕ کردووەتەوە و ڕێگریان دەکرد لە نزیک بوونەوەی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان بۆ ئەو دەڤەرە.