بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پی بی ئێس، ڕابێرت مالی سەبارەت بە دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێشتا ڕێککەوتن نەکراوە، پاگەندەی کرد: واشنتۆن نایەوێت ستانداردی گەمارۆکانی خۆی لە بواری بازرگانی کۆمپانیاکان لەگەڵ ئێران دابەزێنێت. ئێمە لە ئەو بارەوە گفتوگۆمان نەکردووە و نایشیکەین و هەر جۆرە قسەیەکیش لە ئەو بارەوە کە گوایە ئێمە ستانداردەکان دادەبەزێنین درۆیە. ئێران ئەبێ ڕێز بۆ گەمارۆکانی ئێمە دابنێت.
ناوبراو جارێکی دیکە بە خستنی تۆپ بۆ مەیدانی ئێران وتی: هەڵوێستی ئێمە ڕوونە، ئێمە ئامادەین بگەڕێینەوە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەگەر ئێران ئاوەها هەنگاوێک هەڵبگرێت. گەڕانەوەکەش لە بواری کەم کردنەوەی گەمارۆکانی ئێمە لەسەر ئێران و هەوڵگەلێک کە ئێران ئەبێ بۆ سنووردار کردنەوەی بەرنامەی ناڤۆکی خۆی هەڵیبگرێت، بەتواوەتی ڕوونە.
مالی سەبارەت بە ئەوەش کە ئایا دۆسیەی ئێران لە ئاژانس هەڵدەپەسێردێت یان دادەخرێت و ئایا واشنتۆن دەیەوێت لە بواری لێکۆڵینەوەکانی ئاژانس خاڵێک بداتە ئێران ؟ وتی: نا. ئێمە نامانەوێت گوشار بخەینە سەر ئاژانس و ئەو بابەتە کاتێک ئەنجام دەدرێت کە ئێران وەڵامی ڕازیکەر بە ئاژانس بداتەوە و ئاژانس لە وەڵامەکانی ئیران ڕازی بێت ئەو کاتەیە کە ئێمەش ڕەزامەندی خۆمان ڕادەگەیێنین.
ڕابێرت مالی هەروەها سەبارەت بە کەم کردنەوەی گەمارۆکانی ئێران وتی: رەقەمەکە ڕاناگەیێنم بەڵام داراییە بلۆکە کراوەکانی ئێران کاتێک کە گەمارۆی لەسەر نەبووە و لە بانکە جیهانییەکان ماونەتەوە، لە ئەگەری ڕێککەوتن ئازاد دەکرێن و فرۆشی نەوتیش ئازاد دەبێت.