بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری کوردستان وتی: پارێزگای کوردستان لە پرسی ئێکۆتووریزم و گەشتیاری سروشت زۆر بەرچاوە و دەتوانێت ببێتە جەمسەری ئێکۆتووریزم لە ئێراندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ میهر، یەعقووب گەوێڵیان بە ئاماژە بە ئەوەی کە پارێزگای کوردستان خاوەن بینای مێژوویی زۆرە، وتی: ساڵی ڕابردوو چوار بیانی مێژوویی پارێزگا چووە ڕیزی مڵکەکانی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگییەوە کە ئەوەش نیشاندەری شوناس و فەرهەنگی پارێزگان.

ناوبراو زیادی کرد: پارێزگای کوردستان دەفرایەتی زۆر لە بواری گەشتیاری و کشتوکاڵی هەیە و هەر لە ئێرەوە داوا لە سەرمایەدانەرانی ناوخۆیی و دەرەکی دەکەین و سەرمایەدانەری لە پارێزگای کوردستان.

گەوێڵیان جەختی کرد: پارێزگای کوردستان لە پرسی ئێکۆتووریزم و گەشتیاری سروشت زۆر بەرچاوە و دەتوانێت ببێتە جەمسەری ئێکۆتووریزم و و تەنانەت گەشتیاری گوندیی ئێران.

وتیشی: بوونی 34 ماڵی گەشتیاری لە پارێزگا هەیە و لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا 10 ماڵی گەشتیاری لە پارێزگا کراوەتەوە کە بە باشی بوونی دەفرایەتی بۆ میوانداری لە گەشتیاران دەسەلمێنێت.