بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێکی تویتەریدا پاگەندە دژە ئێرانییەکانی بەرپرسانی دادوەری وڵاتەکەیی لە دژی تاران دووپات کردەوە و نووسی: پەیامی ئێمە بۆ ئێران ڕوونە، ئێمە هەڕەشە لە دژی ئەمریکییەکان تەحەمول ناکەین و ئەوەش بەدڵنیاییەوە بەرپرسانی دەوڵەتی پێشووش دەگرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەو بارەوە درێژەی دا: هەر هێرشێک کاردانەوەی توندی ئێمەی بەدواوە دەبێت.
وەزارەتی دادوەری ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەکدا هاووڵاتیەکی ئێرانی بە هەوڵ بۆ ترۆری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پێشووی ئەو وڵاتە تاوانبار کرد.
لە پاگەندەکەی وەزارەتی دادوەری ئەمریکا هاتووە کە ئەو هاووڵاتییە ئێرانییە کاتێک لە واشنتۆن یان ویلایەتی مریلەند بووە، 300 هەزار دۆلاری پێشنیار داوەتە کەسانێک لە ئەمریکا بۆ کوشتنی جان بۆڵتۆن و ئەوەش بەئەگەری زۆرەوە پیوەندی بە تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانییەوە هەیە.