بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عێراق، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە وتنی ئەوەی کە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان پێویستی بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان نییە، داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەو وڵاتە کرد لانیکەم زۆر تا کۆتاییەکانی هەفتەی داهاتوو، پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد:
سەدر درێژەی دا: بە ناوەندە دادوەرییە پێوەندیدارەکان بەتایبەتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەڵێم کە هیوادارم ڕەوتەکە بەتایبەتی دوایی کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران چاکسازی تێدا بکرێت.
سەدر وتیشی: لە ئەو ماوەیەدا خۆپیشاندانەکان درێژەی دەبێت و ئێمە داوا لە خۆپیشاندەران و فراکسیۆنی دەست لەکار کێشاوەی سەدر دەکەین کە سکاڵای فەرمی خۆیان لە ئەو بارەوە پێشکەشی دادگای فیدراڵ بکەن.